دادگای باڵای فیدڕاڵی بودجەی نوسینگەی مستەفا کازمی راگرت

دادگای باڵای فیدڕاڵی

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق بڕیاریدا بودجەی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بڕی 70 ملیار دینارە ببڕێت.

بەپێی نوسراوێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، “بڕیاردراوە بودجەی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق ببڕدرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “بودجەکەی نوسینگەی کازمی بڕی 70 ملیار دینارە و تا لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی دیارنەمانی 3.7 ترلیۆن دینار کۆتاییان دێت”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری دارایی پێشوو بە وەکالەت ڕایگەیاند، “كۆمەڵێك كەسی دیاریكراو، بڕی 3.7 تریلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار)یان لە پارەی باج لەناو بانكی رافیدەین دزیوە، بۆ ئەمەش لێکۆڵینەوەکانیان تەواوکردووە و دراوە بە لایەنی پەیوەندیدار”.

دواتریش دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، “دۆسیەکە ڕەوانەی دادگا کراوە،  دادگا بڕیاریداوە بە بانگكردنی گەورە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو كەلێنانەی لەو بوارەدا ڕوویداوە و بووەتە هۆی دزین و بەهەدەردانی سامانی گشتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لایەنە كوردییەكان بە…
زیاتر ببینە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: 58 هەزار ئاوارەی عێراقی رووبەڕووی دۆخێکی قورس دەبنەوە    

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، 58 هەزار ئاوارەی عێراقی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان و مەترسییە ئەمنییەکانەوە رووبەڕووی…
Total
0
Share