داوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەكات.. سەدڕ بەشێك لە میلیشیاكان بە تیرۆریست ناوزەد دەكات

موقتەدا سەدڕ سەرۆكی ڕەوتی سەدڕ هۆشداری دەدات لە هەژموونی میلیشیاكان و دەڵێت، “میلیشیاكان دەستیانگرتووە بەسەر دۆخەكەدا و قاچاخچێتیی هەڕەشە لە ئاسایش و ئابوری دەكات.”

لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی كانونی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، موقتەدا سەدڕ سەرۆكی ڕەوتی سەدڕ ڕایگەیاندووە، “خودایە گەواهی دەدەم كە پێشتر ئاگاداریمداوە و بەردەوامیش دەبم لە ئاگاداركردنەوە، سنوورەكانی عێراق لە مەترسیی بەردەوامدان و وەك هەمیشە دیلی گەندەڵین.”

سەدڕ دەڵێت، “دوژمن دزە دەكات و میلیشیاكان دەستیان بەسەر دۆخەكەدا گرتووە و قاچاخچێتی بەردەوامە بە مەوادی هۆشبەر و پارە و چەكدار و شمەك و شتی تر و ئەوەش ئاسایش و ئابوری خستوەتە مەترسییەوە.”

سەرۆكی ڕەوتی سەدڕ پێشتر هۆشداری دابوو لەوەی هەندێك لە گرووپە چەكدارەكان دەستیان بەسەر بەشێك لە سنوور و دەروازەكاندا گرتووە و قۆرخكاری و گەندەڵی قاچاخچێتی دەكەن.

دواتر و لە تویتێكی دیكەدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، سەدڕ دژایەتیی خۆی بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد دەربڕی و وتی، “وەك پێشتریش وتوومە، نابێت لەژێر ناوی بەرگریی دژ بە داگیركەردا، ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی بخرێتە مەترسییەوە. نابێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت كەس چەك بەكاربهێنێت.”

سەرۆكی ڕەوتی سەدڕ داوا لە حكومەت دەكات كە “باری نائاسایی لە بەغداد ڕابگەیەنێت و سوپا ڕابسپێرێت بە پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی و نێردە دیپلۆماتییەكان و منیش ئامادەی هاوكارییم لەو ڕووەوە.”

لە درێژەی تویتەكەیدا سەدڕ دەڵێت، “پێویستە پەرلەمان دانوستاندن لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریكادا بكات بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ داگیركاری و دەستوەردانەكانی لە كاروباری عێراق دابنێت.”

جەختیشدەكاتەوە كە “هەركەسێك لە دەرەوەی چێوەی دەوڵەت و بڕیاری ئەقڵانیی دەستەجەمعی چەك بەكاربهێنێت، یان تیرۆریستە یاخود لە شەرع و یاسا لایداوە.”

موقتەدا سەدڕ داوا لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكات كاردانەوەی سەربازی و ئەمنی نەبێت و كارەكە بۆ عێراق بەجێبهێڵێت.

 

بابەتی پێشتر

تۆتنهام 0-2 لیستەر سیتی

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد 6-2 لیدز یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی دەنگی بەم كاندیدە دا

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردندا كرد و ئەو كاندیدەی كە دەنگی پێدا ئاشكرادەكرێت. بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share