جوتیار عادل: دڵنیایی دەدەین لە چارەسەركردنی كێشەی موچە

جوتیار عادل

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێداچوونەوە بە كاری وەزارەتەكاندا دەكرێت بەمەبەستی زیادكردنی داهات، دڵنیایش بە فەرمانبەران دەدات كە لەماوەیەكی زۆر كورتدا موچەكانیان وەردەگرن.

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە پێداچوونەوە بە كاری وەزارەتەكاندا بكرێت بەمەبەستی زیادكردنی داهات.

ئەوەشی وت، “زیادكردنی داهاتی حكومەت و وەزارەتەكان لەسەر حسابی هاوڵاتییان نابێت”.

دەربارەی كێشەی موچەی ئەم مانگەش جوتیار عادل ئەوەی خستەڕوو، گرفتێك لە موچە ڕویداوە كە دەگمەنە، دڵنیایی دەدەین لە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە و سەرجەم موچەخۆران دڵنیادەكەینەوە لەماوەیەكی زۆر كورتدا موچەكانیان وەردەگرن.

ئەوەشی دوپاتكردەوە، حكومەتی هەرێم ناچێتە ناو ململانێی سیاسی حزبەكان، ئەگەر لایەنەكان هاوكاربن، موچە بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.

بڕیارە ڕۆژی شەممە یان یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بكات بەمەبەستی جیبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، وەك ئەوەی وتەبێژی حكومەت ئاشكرایكرد و ئاماژەی بەوەشكرد، پێش ئەوەش بە سێ نوسراوی جیا كە ئاراستەی حكومەت و وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كراون ئامادەیی و پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێكردنی یاسایی بودجە دوپاتكردوەتەوە.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، حكومەتی هەرێم پێداگیرە لەسەر گەڕانەوەی داهاتەكان، پێداچوونەوەی خاڵە سنوورییەكان، پێداچوونەوە بە گرێبەستی كۆمپانیاكان، هیچ لایەنێك دژی ئەوە نییە، هەر پڕۆژەیەك لە بەرژەوەندی خەڵك و گەڕانەوەی داهاتەكان بێت هەمووان لەسەری كۆكن، ململانێی سیاسیش هەیە، وەكو حكومەت پلانی خۆمان هەیە و بەپێی ئەو بەرنامەیە پێوەی پابەندین.

جوتیار عادل ئەوەشی ڕونكردەوە، ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجە لە كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێدەكرێت، كۆمەڵێك پێشنیاری باش لەسەر پرۆژەكە هەیە و پاش بڕیاردان لەسەری لە ئەنجومەنی وەزیران ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

حكومەتی هەرێم ئەو داهاتەی لە بەردەستیەتی جگە لە خەرجی بەكاربردن، ئەوەی لەبەردەستی دەمێنێتەوە بۆ موچە خەرجدەكات و ئەو لێبڕینەی موچەیەی هەیە بەردەوام نابێت و بەپێی داهاتەكان دەبێت، وتەبێژی حكومەت لە وەڵامی پەیامنێراندا وای وت.

دوپاتیشیكردەوە، “ئەگەر چاكسازی وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت و پاڵپشتی لایەنەكان هەبێت، لێبڕین مەسەلەیەكی كاتییە و بڕوادەكەم لەماوەیەكی دیاریكراودا نەمێنێت”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: لە چوار مانگی ڕابردوو 571 ملیار دنیار داهاتی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەت

بابەتی دواتر

لە هەولێر کەسێک لەلایەن دراوسێکەیەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو
بە بەڵگە وەڵامی وەزیری پەروەردە دەدەمەوە ‏لەبارەی گۆڕینی وانەی پەروەردەی ئیسلامی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمان، وەڵامی وەزیری پەروەردە دەداتەوە كە وتبووی “ناوی پەروەردەی ئیسلامی نەگۆڕاوە و…
زیاتر ببینە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری بە نادادپەروەرانە دادگایی كراوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە،  لە بنەڕەتەوە دادگاییكردنەكەی گۆهدار زێباری نادادپەروەرانە بووە، لە كۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە.…
Total
0
Share