لە هەفتەیەکدا نزیکەی 80 هەزار کەس سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی 80 هەزار کەس لە دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی دەروازە سنوورییەكانەوە، 158 هەزار و 843 کەس هاتوچۆی هەرێمی کوردستانیان کردووە، کە 43 هەزار و 166 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و 9 هەزار و 43 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و 16 هەزار و 434 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و 71 هەزار و 469 لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل و 15 هەزار و 121 لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و 3 هەزار و 610 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە بووە.

هەر بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا 41 هەزار و 761 کەسی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە 10 هەزار و 417 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و 2 هەزار و 629 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و 3 هەزار و 284 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و 20 هەزار و 809 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و 3 هەزار و 983 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ 639 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.

بابەتی پێشتر

16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای ڕاگرتنی دانانی كامێرای چاودێری دەكەن

بابەتی دواتر

لە کۆتایی هەفتەدا پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەراورد بە…
Total
0
Share