تا ئێستا هەرێمی كوردستان بڕیاری هەڵگرتنی گومرگی لەسەر خۆراك جێبەجێ نەكردووە

جێگری سەرۆكی ژووری بارزگانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕیارێكی حكومەتی ‏عێراق تایبەت بە هەڵگرتنی گومرگ لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەدات و دەڵێت، “تائێستا ‏ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێنەكراوە”، لەگەڵ ئەوەی بابەتی دەروازە و ‏گومرگ فیدراڵییە.‏

نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆكی ژووری بارزگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی ‏میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، بەهۆی جەنگی ‏ئۆكرانیاوە، ڕێژەی گومرگی لەسەر ماددە خۆراكییەكان بۆ ماوەی دوو تا سێ مانگ بكاتە ‏سفر، تا بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان دروستنەبێت.‏

لەگەڵ ئەوەی “ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانەكەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ‏گشتیی دەروازە سنوورییەكان كردووە، بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە”، بەڵام تا ئێستا ئەو ‏بڕیارە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێنەكراوە.‏

بۆیە بەرپرسەكەی ژووری بارزگانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بابەتی گومرگ و دەروازە ‏سنوورییەكان پرسێكی فیدراڵییە و چاوەڕواندەكرێت حكومەتی هەرێم هەمان بڕیار ‏جێبەجێبكات.‏

لە ماوەی ڕابردوودا و بەهۆی شەڕی ڕوسیا – ئۆكرانیا و مەترسیی گرانبوونی ئەو ماددە ‏خۆراكییانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دێنە عێراق، حكومەتی فیدراڵی بڕیاریدا گومرگی سەر ‏ماددە خۆراكییەكان هەڵگرێت و ڕاستەوخۆ چووە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تا ئێستا ‏ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێنەكراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاتی دەوامكردن لە پاسپۆرتی سلێمانی دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی سەرجەم هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە لەمەوبەدوا كاتی دەوامكردن دەگۆڕدرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی: سبەینێ 80 هەزار دیناری قەرەبوو بەسەر حاجیاندا دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاشکرایدەکات، سبەینێ یەکشەممە، دەستدەکرێت بە دابەذشکردنی 80 هەزار دیناری قەرەبوو بەسەر حاجیاندا. عەباس خدر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share