دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی بکوژی هاوڵاتییەک رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بکوژی هاوڵاتییەکەی پیرەمەگرونی راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی دوێنێ 27ی کانوونی دووەمی 2026، لە شارۆچکەی پیرەمەگرون هاوڵاتییەک کوژرا، دوای بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە، دەرکەوت تۆمەتبارێک بەمەبەستی بردنی بڕێک پارە، بەچەکی جۆری دەمانچە هاوڵاتی زیاد محەمەدی کوشتووە و مەبەستی بووە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بەرەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەڵبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ دەستکرا بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە، توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر، تۆمەتباری بکوژ (ه ، ف، أ )، لەدایکبووی 2006، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دەستگیربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی 406، لە یاسای سزادانی عـێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی تاوتوێكرد

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا ڕێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و وردەكاریی گفتوگۆی ئەم دواییەی نێوان…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە لێبڕینی موچە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەوترێت لابردنی تەرکیزی خەڵکە لەسەر لێبڕینی موچە…
Total
0
Share