بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی شەو ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی گرتووەتەوە کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بە درێژایی کاتەکان لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و سنووری باڵەکایەتی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و ئەگەری کەمێک بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوو لە ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات کاریگەریی زیاتر دەبێت بەشێوەی تاوە باران پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەریی درێژدەبێتەوە بۆ سنووری ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و دەڤەری باڵەکایەتی و هەولێر، ئەگەری هەورەبروسکە لە ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک، بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان هەیە.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەریی دابارین لاواز دەبێت بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە جگە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کە بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامیی دەبێت.