ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکانی دا و دوو پڕۆژە یاساشی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکان و دوو پڕۆژە یاسای پەسەندکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدا، لە بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی پێنجەم لە یاسای چاکسازی ژمارە2ی ساڵی 2020 تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران ، بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبونەوەكە، تایبەت بوو بەخستنەڕووی داهاتە ناوخۆییەکان و ڕۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئاستی پابەندیی وەزارەتەکان و پێداچونەوە بە ڕەسمی خزمەتگوزارییەکان.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران هەردوو ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان) بە ئاڕاستەی هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ رێکخستنی کەرتی دڵنیایی و چاودێریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە بواری چالاکییەکانی دڵنیایی لە هەرێمی کوردستان و  ( بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان) کە ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیاسایە رێکخستن و هاندانی کەرتی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی بنەتۆ و شەتڵ و هاوردەکردنی بنەتۆ لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پەسەندكرد.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: نیەتی حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادە

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان.. 655 توشبوو، 855 چاكبونەوە و 10 گیانلەدەستدان تۆماركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share