ڕەوشی تەندروستیی بریندارێكی شەوی ڕابردووی بۆردومانەكانی توركیا ناجێگیرە

شەوی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانی توركیاوە، لە گوندێكی ناحیەی دەركارێ-ی پارێزگای دهۆك، دوو برای ئاوارەی شەنگال، كە كاری شوانی بۆ هاوڵاتییەك دەكەن، بریندار بوون، برینی یەكێكیان سەختە.

ئەو هاوڵاتییەی گەنجە شەنگالییەكان شوانیی بۆدەكەن، لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، ڕایگەیاند، بۆردومانەكەی توركیا كاتژمێر 2:30ی شەوی ڕابردوو بووە، بەهۆی بۆردومانەكەوە دوو برا، كە تەمەنیان 19 ساڵ و 18 ساڵە، بریندار بوون.

دوو براكە لەدوای داگیركردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە، چوونەتە ئەو ناوچەیە و كاری شوانی بۆ ئەو هاوڵاتییە دەكەن.

ئاشكراشیكرد، باری تەندروستیی براگەورەكە ناجێگیرە و باشنییە، بەو پێیەی برینەكەی سەختە، بۆیە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك.

ئەو هاوڵاتییە ڕاشیگەیاند، بارەگایەكی سوپای توركیا تەنها دوو كیلۆمەتر لێیانەوە دوورە، لەكاتێكدا ناوچەكەیان 18 كیلۆمەتر لە سنوری نێوان هەرێم و توركیاوە دوورە.

بابەتی پێشتر

دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسێکی گەرمیان دەرکرد

بابەتی دواتر

کازمی فەرماندەکات لێکۆڵینەیەکی ورد لە ڕووداوەکانی گۆڕەپانی تەحریر بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن”

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن…
Total
0
Share