عێراق ئۆکسجین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا هاوردە دەکات

تەنکەرێکی گواستنەوەی ئۆکسجین

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کە 48 تانکەری تایبەت بە هەڵگری ئۆکسجین لە سنوری دەروازەی سەفوانەوە هاوردەی عێراق کراوە بۆ هەناسەدانی نەخۆشانی کۆرۆنا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەکە ئەمڕۆ 16 ی تشرینی یەکەم ئاشکرایکردووە، “ئەو 48تانکەرە تایبەتە بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین تایبەت دەبێت بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا و بەپێی ڕاپۆرتی نەخۆشخانەکان ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەنێردرێت”.

دەسەتەکە ئاشکراشیکردووە لە ماوەی تەنها مانگێکدا ئەوە 204هەمین بارهەڵگری تایبەت بە ئۆکسجینە کە هاوردەی خاکی عێراق دەکرێت.

خاڵی سنوری سەفوان لە دەکەوێتە نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و کوەیت و پێدەچێت ئۆکسجینەکان لە وڵاتی کوەیت کڕابن، چونکە دەستەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە لە چ ولاتێکەوە هاوردە کراون.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا 416bهەزار حاڵەتی توشبوون لە عێراق تۆمارکراوە و ڕۆژانەش زیاتر لە سێ هەزار کەس وەک هەڵگری ڤایرۆسەکە تۆمار دەکرێن.

 

بابەتی پێشتر

ڕوسیا: لە تەقینەوەی چەند مادەیەکی کیمیایدا لە سوریا چەند بیانییەک کوژراون

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share