لوتكەی دەریای مردوو: سازان لەسەر پاڵپشتیی عێراق و دەستوەرنەدان لە كاروبارەكانی

لە ناوچەی دەریای مردوو لە ئوردون كارەكانی لوتكەی دووەمی بەغداد كۆتایی پێهات كە لایەنە هەرێمایەتییەكانی كۆكردەوە لەنێویاندا سعودیە و ئێران، جگە لە فەرەنسا، بەشداربووان رێككەوتن لەسەر پاڵپشتیكردنی عێراق لەڕووی ئەمنی و سیاسی و ئابوری، دەستێوەرنەدان لە كاروبارەكانی ناوخۆی و گۆڕینی بۆ گۆڕەپانی ململانێ.

فەرەنسا و لایەنە هەرێمایەتییەمان، لە لوتكەدا، داوایان لە عێراق كرد دووربكەوێتەوە لە میحوەری ئێران لەپێناو چارەسەركردنی گرفتە جۆراوجۆرەكان كە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە.

لوتكەكە، كە لە ناوەندی شا حسێن بن تەڵاڵ بۆ كۆنگرەكان لە كەناراوەكانی دەریای مردوو (50 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای عەممان) بەڕێوەچوو، هانی بەرەوپێشەوەبردنی ئەو پڕۆژە هاوبەشانەیدا كە لەنێوان عێراق، ئوردون و میسر لە ئارادان، لەگەڵ ئەنجامدانی لوتكەی داهاتوو لە میسر.

لوتكەی دووەمی بەغداد، پاش گەڕی یەكەم دێت كە لە بەغدادی پایتەخت لە ئابی 2021دا لەسەر پێشنیاری ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا و دەسەڵاتدارانی عێراق ئەنجامدرا.

سەرۆكی فەرەنسا لە وتارێكدا لە لوتكەكە داوای لە عێراق كرد رێڕەوێكی دیكە بگرێتە بەر دوور لە “دوور لەو نمونەیەی لە دەرەوەی ئاراستە دەكرێت” وەك ئاماژەیەك بۆ ئێران.

ماكرۆن وتیشی، “دەمەوێت پابەندیی فەرەنسا لەڕێی مێژووەكەی و كارە دیپلۆماتییەكەیتان بۆ دووپاتبكەمەوە (…) بە سەقامگیریی ناوچەكە”.

لای خۆیەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “دەمانەوێت عێراق بكەینە وڵاتێكی پیشەسازیی پێشكەوتوو لە ناوچەكەدا و خواستی دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازیی هاوبەشمان لە ناوچەكەدا هەیە”.

ئاشكراشیكرد، “عێراق لە ئێستادا رووبەڕووی هەڕەشەی كەم ئاوی بووەتەوە و داوا لە توركیا و ئێران دەكەی بەشی ئاوی عێراق كەم نەكەنەوە”.

بابەتی پێشتر

بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی داڕمانێكی نوێ تۆماردەكات

بابەتی دواتر

مەزڵوم كۆبانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاس بۆ پشتیوانیتان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆ كاركردن بە سیستمێكی راگرت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، كاركردن بە سیستمێكی راگرت و هاوڵاتییانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بەشێك لە هاوڵاتییانی پارێزگاكانی…
Total
0
Share