دووەم خۆپیشاندەری گۆڕەپانی تەحریر گیانیلەدەستدا

دوای گرژییەکانی شەوی ڕابردووی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر، دووەم خۆپیشاندەر، کە شەوی ڕابردوو بەسەختی بریندارببوو، گیانیلەدەستدا.

دوێنێ سێشەممە خۆپیشاندانەکان لە بەغداد و بەشێك لە پارێزگاکانی دیكەی عێراق دەستیانپێكردەوە، لە بەغداد لە گۆڕەپانی تەحریر و چەند گۆڕەپانێكی دیكە بەدروشمی “کێ کوشتمی؟” خۆپیشاندان كران، دوای دروستبوونی گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەرێک کوژرا و ژمارەیەکیش برینداربوون، کە بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان دۆخی تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیرە.

پێشتر گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەرێك ڕاگەیەندرابوو، بەڵام شەوی ڕابردوو بریندارێكی دیكەی خۆپیشاندانەكان گیانیلەدەستدا، كە لە خۆپیشاندانەكانی تەحریر گوللــە بەر سەری کەوتبوو و برابووە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی وردا بوو.

هەر لە گرژییەکانی شەوی ڕابردوودا 23 کەس برینداربوون، دووان لەوانە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانن، پێدەچێت ئەمڕۆش خۆپیشاندان بەردەوامبێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە لێبڕینی موچە

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی سوریا دەستیپێكرد، خۆسەر بایكۆتی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی زیادكرد

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زیادیكردووە و ڕۆژانە 70 هەزار…
Total
0
Share