چێوەی هەماهەنگی: توركیا ناچاربكرێت بوونی سەربازیی لە عێراق كۆتایی پێبهێنێت

تەرمی قوربانییانی هێرشەكەی توركیا بۆسەر زاخۆ لە فڕۆكەخانەی بەغداد

لایەنە شیعییەكان ناڕەزایی توند بەرامبەر هێرشەكەی ئەمدواییەی توركیا دەردەبڕن و داوا لە حكومەت دەكەن كاربكات بۆ ئەوەی توركیا هێزە سەربازییەكانی بكشێنێتەوە و بوونی سەربازیی خۆی لەخاكی عێراق كۆتایی پێبهێنێت.

چێوەی هەماهەنگی (كۆكراوەی لایەنە شیعییەكان جگە لە ڕەوتی سەدر) ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێكی خوێندنەوە و تیایدا ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد كە چوارشەممەی ڕابردوو لەلایەن توركیاوە كرایەسەر گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی بوونە قوربانی.

داواشی لە حكومەتی عێراق كرد بە ئەرك و پابەندییە دەستوورییەكانی خۆی هەستێت لە پارێزگاری لە سنوورەكان، زامنكردنی سەروەریی وڵات و پارێزگاری لە گیانی هاوڵاتییان.

چێوەی هەماهەنگی داواشیكرد حكومەت ڕوو لە ناوەندە عەرەبی، ئیسلامی و نێودەوڵەتییەكان بكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بەپەلەی كۆمكاری عەرەبی، ڕێكخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەركردنی بڕیار كە توركیا پابەندبكات بە كشاندنەوەی هێزە سەربازییەكانی و كۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی و مۆڵگەكانی لەناو خاكی عێراق.

هەروەك داواش لە حكومەت دەكات سەرجەم كارتە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەكان بەكاربهێنێت بۆ كۆتاییهێنان بەو پێشێلكارییانە وەك كاری پێشینە، هەروەها زامنكردنی شایستە نێودەوڵەتییەكانی لە ئاو كە بەردەوام توركیا یاری پێدەكات.

پاشنیوەڕۆی چوارشەممە 20ی تەمموز سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و بەهۆیەوە 9 گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 23ی دیكە برینداربوون.

قوربانییانی ڕووداوەكە لە شارەكانی دیكەی عێراقەوە بەمەبەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە 36 ملیار دینارەکەی دیکەمان بۆ بنێرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بە راگەیەندراوێک، وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، پارەی کەم بۆ…
زیاتر ببینە

یۆنامی داوا لە سەركردە عێراقییەكان دەكات پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت خێرابكەن

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق داوا له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن و كاته‌ دیاریكراوه‌كانی…
Total
0
Share