باوکی ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز: ئەم یاریزانە ئاگاداری کوڕەکەمە

شەوی ڕابردوو، ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز یەکەم یاری خۆی لە خولی ئیسپانیا بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە بەرامبەر ئۆساسۆنا ئەنجامدا .

ڕۆدریگێز لەدایکبووی ئیسپانیایە، لە 2023وە درێسی هەڵبژاردەی لاوانی ئورۆگوایی پۆشیوە، تەمەنی 18 ساڵە و بۆ تیپی دووەمی شاهانە “کاستیا” یاریدەکات.

بەرامبەر ئوساسۆنا لە دوایین خولەکەکاندا دوو ئەسیستی کرد، یەکێکیان بەهۆی ئۆفسایدەوە هەژمار نەکرا، یەکێکی دیکەشیان لەلایەن ئاسینسیۆوە گۆڵی پێتۆمارکرا.

باوکی ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز، یاریزانێکی ئاشکرا کرد، کە زۆرترین یارمەتی کوڕەکەی داوە لە خۆگونجاندن.

باوکی یاریزانەکە دەڵێت،  فیدی ڤاڵڤێردی لە ڕیاڵ مەدرید ئاگاداری کوڕەکەم دەبێت، هەمیشە لەگەڵیدایە، ئامۆژگاری دەکات، ئەلڤارۆ شێتی کەسایەتی و هاوڕێیەتی ڤاڵڤێردی بووە، وەک باوکی دووەمی وایە و زۆر یارمەتی دەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوڵ بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share