ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تانەی ئەنجومەنی وەزیران لە هەندێك بڕگەی یاسای بودجە، جێبەجێکردنی یاساكە ڕاناگرێت، بەڵكو تەنها ئەو بڕگانە نەبێت، کە تانەی لێدراوە.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران تانەی لەو مادانە داوە کە لەلایەن پەرلەمانەوە زیادکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئەو هەموارانەی، كە لەهەندێك بڕگە و ماددەی پرۆژە یاساكە، لەلایەن لیژنەی داراییەوە كران و ئێستا حكومەت تانەی لێداون، بەشێوەیەک بووە لەگەڵ دۆخی ئابوری عێراقدا گونجێنراون، کە قەیران دارایی و ئابوری بەرۆکی گرتووە”.
بەوتەی ئەندامەكەی لیژنەی دارایی، “تانەدان لەهەندێ بڕگەی یاسای بودجە، جێبەجێکردنی یاساكە ڕاناگرێت، تەنها ئەوانە نەبێت، کە تانەی لێدراوە.