وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی بە لێبڕینی 21%ەوە دابەش دەكەن.

لە ڕونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، “لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕەزامەندیدا بە پێدان و خەرجکردنی موچەی مانگی ئایارى ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی”.

ڕونیشیكردوەتەوە، ڕۆژانى سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه وەزارەتی دارایی‌ به‌ پێی میكانیزمی مانگی پێشوو موچە دابه‌ش ده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

سێ وەزیر بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێن

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: تانەی حكومەت جێبەجێكردنی یاسای بودجە ڕاناگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
12
Share