لاپۆرتا بە چ پلانێک بۆندی مێسی بۆ سێ وەرز نوێدەکاتەوە؟

خوان لاپۆرتا دەیەوێت بۆ سێ وەرز بە موچەی کەمتر بۆندی لیۆ میسی نوێ بکاتەوە

بۆندی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت و خوان لاپۆرتای سەرۆک لە پلانیدایە بۆ سێ وەرزی دیکە بۆندەکەی نوێبکاتەوە.

لیۆی تەمەن 33 ساڵ لە ساڵی 2000وە بۆ یانەی بەرشلۆنە یاریدەکات، لەم وەرزەدا بۆندەکەی کۆتاییدێت و لەلایەن یانەکانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتییەوە داواکراوە.

لاپۆرتا دوو مانگە وەک سەرۆکی یانە هەڵبژێردراوە و لە هەوڵدایە بۆندی جادوگەرەکەی ئەرجەنتین بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە نوێبکاتەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانرێت بەهەمان موچە و ئیمتیازاتی وەرزەکانی ڕابردوو گرێبەستی پێشکەشبکرێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، موچەی مێسی لە وەرزێکدا 65 ملیۆن یورۆیە و کۆی گشتی قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر یانە بۆ 629 ملیۆن پاوەند (730 ملیۆن یورۆ) زیادیکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکە 58 ساڵەکە توانیویەتی ڕێگەچارەیەک بدۆزێتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی “پوڵگا”.

بەپێی سەرچاوەکە، مێسی داوایکردووە وەرز بە وەرز بەپێی پێویستی بۆندەکەی نوێبکرێتەوە، بەڵام لاپۆتا پێشنیازی کردووە بۆندەکەی بۆ ماویەەکی دوورودرێژتر و بە بڕێکی کەمتر نوێبکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سێ وەرزی بە موچەی 35 ملیۆن پێشکەشکردووە.

بابەتی پێشتر

بۆردومان و هێرشەكانی سوپای توركیا لە كانی ماسێ درێژەیان هەیە

بابەتی دواتر

ئەمریکا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی لە تورکیا بۆ ماوەیەكی كاتی داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس له‌ دواین ساتدا فیۆرنتینای کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی یوڤانتۆس ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر فیۆرنتینا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share