پاریس کۆتا یانەی مێسی نابێت

لیۆ مێسی هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی خێزانەکەی لە ئەمریکا دەستپێکردووە، ئەگەرێکی بەهێز لەئارادایە پەیوەندی بە یانەیەکی ئەو وڵاتەوە بکات.

لە دوواین چاوپێکەوتنی تەلەفیزیۆنیدا، مێسی ڕایگەیاندووە، “دەمەوێت لە ئەمریکا یاریبکەم و ئەزموونی ژیان لەو وڵاتە تاقیبکەمەوە، لەکۆتاییشدا بەهەر شێوەیەک بێت دەگەڕێمەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە”.

لە بەرامبەردا، دەیڤید بێکهام، سەرۆکی یانەی ئینتەر مەیامی ڕایگەیاندووە، “هەمیشە وتوومە کە باشترین یاریزانان لە یانەکەم کۆدەکەمەوە، کە یانەکەمان دامەزراند ئاماژە بە گواستنەوەی مێسی و ڕۆناڵدۆ دەکرا، ئەوە خەونی ئێمەیە و پێویستە لەگەڵ ئەستێرەکان و بە لاوانەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنین”.

ئێزگەی کادینا سێری ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، مێسی ساڵی 2017 لە شاری مەیامی، بەتایبەت لەسەر کەنارەکانی “سەنی ئایلاند” ڤێلایەکی بە حەوت ملیۆن دۆلار کڕیوە، لەئێستاشدا ڤێلاکە چۆڵکراوە و ئامادەسازی دەکات بۆ جێگیرکردنی خێزانەکەی لەو ڤێلایەدا، ئەوەش خۆی لە خۆیدا هەنگاوێکە بەئاڕاستەی یاریکردن لە یانەی ئینتەر مەیامی، کە لەلایەن دەیڤید بێکهامەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

مەترسییەکانی کەمترنین لە کۆرۆنا.. هۆشداری لە نەخۆشییەکی بکوژ دەدرێت

بابەتی دواتر

خێزانی مباپێ داوایەکی سەیر-یان لە ڕیاڵ مەدرید کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گرنگ و یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدرێن. لە ئینگلتەرا یاریی…
Total
0
Share