وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە، بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بێئاو دەبن.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانیەوە، سبەینێ و بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان – سلێمانی دەوەستێت، بەوهۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، پیرەمەگرون، بازیان، تەکێ و ئەڵڵایی بێئاو دەبن”.
ئاوی سلێمانی داواش لە هاوڵاتییان دەکات لەو ماوەیەدا ئاگاداربن و دەست بەئاوەوە بگرن، بۆ ئەوەی تووشی بێئاوی نەبن و ناچارنەبن بە کڕینی ئاو.