سێ گەنج دەستگیرکران، كە بۆ ڤیدیۆیەکی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دارێکیان بڕیبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی دادوەریان پێگەیشتووە، سێ گەنجیان دەستگیرکردووە، کە تەنها بۆ ڤیدیۆیەکی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دارێکیان بڕیوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاشکرایکردووە، “دوای ئەوەی سێ هاوڵاتی لە قەزای سەیدسادق دیمەنی بڕینەوەی دارێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردبووەوە، بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران، پاش دۆزینەوەی شوێن و ناسنامەیان، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق، لەسەر فەرمانی دادوەر، هەستان بە دەستگیرکردنیان و ڕادەستکردنیان بە دادگا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لەپێناو لایک و کۆمێنت، زیان بە سروشت و ژینگە نەگەیەنن.

ئەو ڤیدیۆیەی کە سێ گەنجەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تانکییەک لەسەربانی کافتریایەک دەکەوێتەخوارەوە و کەسێک دەکوژێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کافتریایەکی هەولێر، تانکییەکی ئاو لەسەربانەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەر کارمەندێکی چێشتخانەی کافتریاکە دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات. ڕووداوەکە…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش رایدەگەیەنێت، پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیركران و مۆڵگەكانی تیرۆریستان لە جەوەڵ بۆر لەناوبران. لە راگەیەندراوەكەی…
Total
0
Share