گەرمیان.. هێرش دەکرێتە سەر بنکەیەکی هاتوچۆ و دوو کارمەند بریندار دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی دەستیان بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا گرتووە، لەلایەن خاوەنی ئەو ماتۆڕسکیلانەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس و دوو کارمەند برینداربوون.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، عەبدولڕەحمان زەهاوی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بازگەیەکی کاتی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان دانرا و دەستبەسەر 15 ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا گیرا.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان وتیشی، ئەمڕۆ چەند کەسێک، کە خاوەنی ماتۆڕسکیلەکان بوون، هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی هاتوچۆ و لەئەنجامدا دوو کارمەندی بنکەکە لە هێزەکانی بەهاناوەچوونی 104 برینداربوون.

بەپێی وتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، بەهۆی هێرشەکەوە دوو کەسیان دەستگیرکردووە و بەمادەی 229ی سزدانی عیراقی زیندانی کراون.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، تەنها لەماوەی مانگی ڕابردوودا 200 ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەرداگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نزیکەی 67 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان دابەشکراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راپۆرتی بڕە ‘نەوتی سپی’ دابینکراوی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە،…
Total
0
Share