بۆچی مێسی لە لیستی پاڵێوراوەكانی باڵۆندۆر نییە؟

بۆ یەكەمجار لەدوای ساڵی 2005ەوە ، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە لیستی پاڵێوراوەكان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون ناوی نابینرێت و دوورخراوەتەوە.

لە بەرامبەردا ڕۆناڵدۆی پورتوگالی تاكە یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا كە 18 جار لەسەر یەك ناوی لە لیستی پاڵێوراوەكاندا هەیە.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكراكرد كە ڕكابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەكەن.

بە پێی زۆربەی پێشبینییەكان خەڵاتەكە بۆ كەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید دەبێت.

ئەوەی جێی سەرنجە، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ناوی لە لیستی یاریزانەكاندا نییە و دوورخراوەتەوە.

مێسی پێشتر 7 جار خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە كە ئەوەش ژمارەی پێوانەییە.

تاكە یاریزانی تۆپی پێیە چوار جار لەسەر یەك تۆپەكەی بردۆتەوە.

سەرباری هەموو ئەوانەش ، بۆ تۆپە ئاڵتونییەكەی ساڵی 2022 لە ڕكابەرییەكە دوورخراوەتەوە.

دوورخستنەوەكەشی كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ڕاگەیاندنەكان پێیانوایە وەرزی ڕابردوو لە زۆر لەوانە باشتر بووە كە ناویان لە لیستی پاڵێوراوەكاندا هەیە.

مێسی وەرزی ڕابردوو 34 یاریی بۆ پاریس سانجێرمان كردووە 11 گۆڵی تۆماركردووە و 15 گۆڵیشی دروستكردووە.

لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان تەنها ناسناوی خولی فەرەنسای بردۆتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت مێسی وەرزێكی ئاسایی بەڕێكردووە و لە یارییە گرنگەكاندا ڕۆڵی نەبووە.

لە بەرامبەردا ڕۆناڵدۆ ڕكابەری سەرەكی مێسی ، لە یارییە گرنگەكاندا بوونی خۆی سەلماندووە و بەهۆی ئەویشەوە مانچستەر گەیشتۆتە قۆناغەكانی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

ژەهریان پێداون و سوتاندوونیان.. پۆلیس دوو کەسی بە تۆمەتی کوشتنی دوو خوشک دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ڕایۆڤالیكانۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share