پەرلەمانتارێك: شاندەكەی هەرێم سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو پێی دواخراوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو حكومەتی فیدراڵی پێی دواخستووە.

یوسرا ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بڕیار بوو ئەمڕۆ شاندێكی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغداد بەڕێبكەون، باس لە چۆنێتیی وەرگرتنی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 بكەن”.

بەڵام بەوتەی پەرلەمانتارەكە، “بەغداد پێی ڕاگەیاندوون، ئەوان چاوەڕێی شاندەكە ناكەن، بەڵكو چاوەڕوانی وەرگرتنی ئامار و لیستی موچەخۆرانی هەرێم دەكەن، لەگەڵ زانیاریی ورد و تەواو لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێم، بۆیە دەتوانین بڵێین سەردانەكەیان پێدواخراوە، نەك بەویستی خۆیان دوایانخستبێت”.

پەرلەمانتارە كوردەكەی عێراق پێشیوایە، “ئەگەر حكومەتی هەرێم بەردەوامبێت لەمجۆرە سیاسەتە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، دەرئەنجامەكەی تەنها هاوڵاتییانی هەرێم ناگرێتەوە، بەڵكو بەخراپی بۆ كۆی پرۆسە سیاسییەكەش لە عێراق دەشكێتەوە”.

جەختی لەوەشكردەوە، “پێویستە بەرپرسانی هەرێم هەست بە بەرپرسیارێتی‌ و مەترسیی قۆناغەكە بكەن‌ و بەشێوەیەكی شەفاف‌ و ڕاستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و گەلەكەمان بكەن”.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ لە ڕۆما پشت بە یەکێک لە یاریزانە کۆنەکانی دەبەستێت

بابەتی دواتر

پێرلۆ یانەی داهاتووی گاتوسۆ و سپالێتی دیاریدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەداخەوە كە یادی ڕۆژنامەگەریی دەكەینەوە هێشتا هەندێك لە سزادراوانی بادینان ئازادنەكراون

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “بەداخەوە ئەمڕۆ كە یادی ئەم ڕۆژە مێژووییە…
Total
0
Share