پێرلۆ یانەی داهاتووی گاتوسۆ و سپالێتی دیاریدەکات

بەردەوامبوون یان ماڵئاوایی ئەندریا پێرلۆ لە یانەی یوڤانتۆس، داهاتووی دوو ڕاهێنەری دیکەی ئیتاڵیا یەکلاییدەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کالچیۆ میرکاتۆ، هاوکێشەی ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا بە بڕیاری کۆتایی ئەندریا پێرلۆوە بەستراوە، ئەگەر ڕاهێنەرەکە لە یوڤانتۆس دووربخرێتەوە، هەریەک لە جینارۆ گاتوسۆ و ماسیمیلیانۆ ئالێگری پاڵێوراون بۆ جێگرتنەوەی.

ئەگەر هاوکێشەکە بەو ئاڕاستەیە بڕوات، یانەی ناپۆلی بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی گاتوسۆ، بۆند پێشکەشی لوچیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی ڕۆما و ئینتەر میلان دەکات.

کالچیۆ میرکاتۆ نوسیویەتی، “ئەگەر ئیدارەی خانمە پیرەکە بڕیاری بەردەوامبوونی پێرلۆ بدات، هاوکێشەی ڕاهێنەران گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، چونکە گاتوسۆ بڕیاریداوە بەهەر شێوەیەک بێت لە ناپۆلی بڕوات و دەرفەتی دەبێت پەیوەندی بە یانەی فیۆرەنتیناوە بکات.

پێرلۆ لەم وەرزەدا توانیویەتی تەنها نازناوی جامی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت، ئەم دەستکەوتەش تینوێتیی یانەیەکی گەورەی وەک یوڤانتۆس ناشکێنێت، بۆیە دەنگۆکانی دوورخستنەوەی بەردەوام لەلایەن میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: شاندەكەی هەرێم سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو پێی دواخراوە

بابەتی دواتر

چالاكوانێكی عێراقی لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە كرایە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share