گوندێكی سنووری چەمچەماڵ بۆردومانكرا

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندێكی سنووری چەمچەماڵ بۆردومانكرا، ئەمەش دوای ئەو بۆردومانانە دێت كە بەیانیی دوێنێ گوندێكی دیكەی سنوورەكەی گرتەوە.

رەمك رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە گوندی چنارتوو-ی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر بۆردومانكرا.

وتیشی، “ئەوە دووەم جارە لەماوەی ئەمساڵدا گوندەكە بۆردومان دەكرێت، پاش بۆردومانەكەی مانگی ئابی ئەمساڵ”.

زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكە هێشتا نەزانراوە، بەهۆی ترس لە نزیكبوونەوەی شوێنی بۆردومانەكە، رەمك رەمەزان وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، پاراستنی خاك و سەروەری لە ئەستۆی حكومەتی عێراقدایە، بۆیە داوادەكەن حكومەتی ناوەند بە ئەركی خۆی هەڵستێت بەمەبەستی پاراستنی گوندەكان، تا گوندنیشینان بتوانن بچنەوە گوندەكانیان، كە لەئێستادا بەهۆی بۆردومانەكانەوە چۆڵكراون.

قائیمقامی چەمچەماڵ روونیشیكردەوە، لە دوێنێوە ئەمە حەوتەم بۆردومانی ناوچەكەیە، پاش ئەوەی دوێنێ گوندی توتەقەڵ-ی سنووری ئاغجەلەر چوار جار و، گوندی سەیدان لە سنووری قەرەهەنجیر دوو جار بۆردومان كران.

بابەتی پێشتر

كەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت؟

بابەتی دواتر

یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا گەیشتووەتە زیاتر لە 145 ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن: رۆژی 7ی مانگ دوامی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکات

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی پێنجوێن مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاماژە…
Total
0
Share