وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێنج ملیار دینار بە ڕەزامەندیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارکی هەواری شار و سەوزاییەکانی شاری سلێمانی خەرجدەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، لەسەر داواکاری پێشتری وەزارەتی شارەوانی بۆ دابینکردنی بڕە بودجەیەک بۆ سەوزاییەکانی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ ئەو مەبەستەدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو بودجەیە بۆ بهڕێوهبردن و چاكسازیی ئهو سهوزاییهی له پاركی ههواری شار و شهقامی شێخ مهحموود و شهقامی تاسڵووجه – سلێمانی ههیه، كە بڕهكهی زیاتر 5 ملیار و 700 ملیۆن دیناره.
پێشتر ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند “ساڵی ڕابردوو داواکاری بۆ دابینکردنی بڕی پارە بۆ ئاودانی سەوزاییەکان، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەڵام نەدرایەوە، ئەمساڵ لە کۆتایی مانگی نیسانەوە داواکاریمان ناردووە بۆ هەمان مەبەست تائێستا وەڵامی نەبووە”.
لەساڵی 2008 ڕێژەی سەوزایی ناوشاری سلێمانی لە ٪1 بووە، تەنها 134 باخچە لە سنوری بەشی باخچەكاندا بونیان هەبووە، تا ساڵی 2018 رێژەی سەوزایی لەشاری سلێمانی لەسەدا 18% تێپەراندووە و نزیک بۆتەوە لە 19% ئێستا نزیکەی 3 ملیۆنی درەختی تێپەڕاندووە.
بە پێی ئەو ئامارانەی لای ڕێکخراوی ئایندە هەیە لە ساڵانی 2016-2017 کۆمەڵێک كارەساتی ژینگەیی بەسەر باخچە و بلوار و پاركەكانی سلێمانیدا هاتووە و لەماوەی دوو ساڵدا 2 هەزار بنەدار وشکبوون.