سەرەڕای هۆشدارییەكان، سێشەممە كەسوكاری ئەندامانی داعش لە هۆلەوە دەگوازرێنەوە بۆ موسڵ

لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە گواستنەوەی خێزانی چەکدارانی داعش لە كامپی هۆل-ی ڕۆژئاوای كوردستانەوە بۆ كامپەكانی موسڵ، لە داهاتوودا بەشێك لە گەڕاوەكان دەهێنرێنە كامپەكانی هەرێمی كوردستان.

شیروان دووبەردانی، سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، دوای هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی خێزان و کەسوکاری چەکدارانی داعش بۆ موسڵ دران، ڕۆژی سێشەممە ئەو خێزانانە دەگەنە کامپی “جەدعە” لە موسڵ.

پێشتر غەیاس سورچی بەرپرسی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەكێتی لە نەینەوا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بەشێك لەو خێزانانەی چەكدارانی داعش كە دەهێنرێنەوە، لەچەند كەمپێكی سنوری ئیدارەی هەرێمی كوردستان دادەنرێن، بەشێك لەو خێزانانەش كوردن.

چەند جارێك گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانەی ئەندامانی داعش لە كامپی هۆلەوە بۆ موسڵ دواخرا، نیگەرانی هەیە لە گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق، بەڵام وادیارە دوو ڕۆژی داهاتوو بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت.

کامپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستانە، نزیكەی 70 هەزار كەس لە خێزانی چەكدارانی داعشی لێیە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گلەیی ئەوەی هەیە، كە چیتر ناتوانێت بەردەوام بێت لە پاراستنی كامپەكە و هاوكارییە نێودەوڵەتییەكانیش وەك پێویست نین بۆ بەڕێوەبردنی كامپی هۆل.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داواش لە وڵاتان دەكات ئەو خێزانانەی ئەندامانی داعش ببەنەوە وڵاتەكانی خۆیان، بەڵام زۆرێك لە وڵاتان هیچ هەنگاوێكیان لەو بارەیەوە نەناوە.

لە ساڵی ڕابردوودا كامپەكە بەردەوام ڕووداوی کوشتنی بەخۆوە بینیوە، لەسەرەتای ساڵی 2021دا ژمارەی تاوانەکانی کوشتن لە کامپەكە گەیشتە 32 کەس، هەروەها بەشێك لە خێزانانی ئەندامانی داعش هەوڵی هەڵاتنیان دا لە كامپەكە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی بە دەنگۆ کاتی دابەشکردنی موچە و بڕی لێبڕینی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڵاوبوونەوەی پرسیاری وانەیەك تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆیەمی لە عێراق پەكخست

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پرسیارەكانی تاقیکردنەوەکانی وانەی بیرکاری قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكەی دواخست. بەرەبەیانی ئەمڕۆ، وەزارەتی…
Total
47
Share