هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە عێراقەوە کەمبووەتەوە بۆ سفر

ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات ئاشکرایکرد لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمبووەتەوە بۆ سفر.

لە ڕاپۆرتی هەفتانەیدا ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “رێکڕای هاوردەکردنی نەوتی وڵاتانی لەلایەن ئەمریکاوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووەتە 3.634 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە لە شەش وڵاتی جیاوازەوە هاوردەی کردووە”.

ئاشکرایکردووە، “ئاستی هاوردەکردنی نەوت لە وڵاتانی دیکەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەبڕی 1584 هەزار بەرمیل کەمیکردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە بڕی هاوردەکردنی ئەو وڵاتە 5.218 ملیۆن بەرمیل بووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەمریکا هیچ بڕە نەوتێکی لە عێراقەوە هاوردە نەکردووە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشووتر بڕی 114 هەزار بەرمیل نەوتی لەو وڵاتەوە هاوردە کردبوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە لە هەفتەی ڕابردوودا ئەمریکا زۆرترین بڕە نەوتی لە وڵاتی کەنەداوە هاوردەکردووە کە 2.831 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، دوای ئەو مەکسیک دێت بەبڕی 355 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، هەروەها کۆڵۆمبیا پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەیە کە ئەمریکا نەوتی لێ هاوردەکردووە بەبڕی 300 هەزار بەرمیل نەوت و دواتر سعودییە دێت بەبڕی 237 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان: پێویستە پێنج ڕۆژنامەنوسەکە ئازادبکرێن

بابەتی دواتر

كۆرۆنا بۆ دووەم ساڵ هەڕەشە لە كەرتی گەشتوگوزاری هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share