مەسرور بارزانی بۆ دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی سەردانی سلێمانی دەکات

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی سایلۆ و چەند کارگەیەکی بەرهەمەکانی گەنم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات.

حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سبەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە پارێزگای سلێمانی لە نزیک ناحیەی پیرەمەگرون بەردی بناغەی پڕۆژەی سایلۆیەک و کارگەی بەرهەمی گەنم دادەنێت”.

هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران، لە وەرزی کۆکردنەوەی بەرهەمی گەنم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە، بەڵێنی بە جوتیارانداوە، گەنمەکانیان وەربگرێتەوە و چەند مادەیەکی خۆراکی لێدروست بکات.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ  دەڵێت، “لە سەرتاى دەستبەکاربوونى کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلان دانرا بۆ کارکردن لەسەر ئەوەی هەرێمى کوردستان لە بەکارهێنەرەوە بکرێتە بەرهەمهێنەر، هەر لەم ڕاستایەشدا بوو “پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران” پلانى بۆ دانرا و چووە بوارى جێبەجێکردنەوە”.

بابەتی پێشتر

بەرهەمهێنانی بیتکۆین بڕی پێدانی کارەبای بە خەڵکی ئێران کەمکردووەتەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی كازمی لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك قسە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share