ئاسایشی سلێمانی: ئەو كەسەی شەق لە سەری خوێندكارەكە دەدات دەستگیركرا

ئەو كەسەی لە خۆپیشاندانەكەی دوێنێی سلێمانی شەقی لە سەری خوێندكارێك دا، ‏دەستگیركرا.‏

ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەو كەسەی شەقی لە سەری ‏خوێندكارەكە داوە، دەستگیركرا.‏

پێشتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لایەنی پەیوەندیداری ڕاسپاردبوو ‏بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسەی لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ شەقی لە سەری خوێندكارێك دا ‏و ڤیدیۆكەی بڵاوكرابووەوە.‏

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ڕاگە‌یە‌ندراوێك بۆ ڕایگشتی

پاراستنی سەر و ماڵ و ئاسایش و ئارامی شار ئەرک و بەرپرسیارێتیمانە. لە کاتێکدا خوێندکاران لەڕێی خۆپیشاندانێكی شارستانییە‌وە‌ ناڕەزایەتی خۆیان دە‌ردە‌بڕی و داواکاری خۆیان دە‌خستە‌روو، بە داخەوە لەڕێی چەند کەس و لایەنەکەوە بۆ مەرامی سیاسی هەوڵدرا بە‌دروستكردنی گرژی و ئاژاوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بگۆردرێ بە‌رە‌و توندو تیژی.

لە کاتێکدا کە پێمانوایە هەموو چین و توێژێک مافی خۆیەتی لە چوارچێوەی یاسا و لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی داوای مافی خۆیان بكە‌ن یان ناڕەزایەتی خۆیان دە‌ربڕن، لە‌ ھە‌مانكاتدا ئەرکی ئێمە‌یە‌ رێگر بین و نەهێڵین یاسا پێشێل بکرێت و ئاسایش وئارامی شار تێک بدرێت.

ھە‌روە‌ھا ئەرک و بەرپرسیارەتی ئێمەیە وەک ھێزی ئاسایش بەوپەڕی پیشەییانە‌ و سەردەمییانە مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران بکەین. بۆیە دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کەتێیدا کەسێک بە شێوەیەکی نەشیاو و نا یاسایی ئازاری دە‌گەیاند بە خۆپیشاندەرێک، بەڕێوەبەرایەتیمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێم، هەستا بە لێکۆڵینەوە و دەست بەسەر کردنی ئە‌و كە‌سە‌.

ھە‌ربۆیە‌ هاوڵاتیانی ئازیز دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێک دەخەینە گەر لە پێناوی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و لە هەمان کاتدا ناهێڵین ئەفسەرانمان و كارمە‌ندانمان بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك و بیانوویە‌ك یاسا پێشێل بکەن.

بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

بابەتی پێشتر

چاڤی هەڕەشە لە بایرن میونشن دەكات

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەوروپا پارە بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران تەرخاندەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share