بەرهەمهێنانی بیتکۆین بڕی پێدانی کارەبای بە خەڵکی ئێران کەمکردووەتەوە

دانانی خشتەی پێدانی کارەبا لە دوو پارێزگای ئێران، هاوكات بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بیتکۆین لەو وڵاتە، گومانی ئەوەی دروستکردووە، کە بڕانی کارەبا پەیوەندیی بە بەرهەمهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکەوە بێت.

بەپێی زانیارییەکان 4،5٪ی بیتکۆینی جیهان لە ئێران بەرهەمدەهێندرێت، ئەمەش هەوڵێکی نوێی ئەو وڵاتەیە بۆ بەدەستهێنانی پارە و خۆدزینەوە لە سزا ئابورییەکانی ئێران.

بەرهەمهێنانی بیتکۆین وەک دراوێکی ئەلیکترۆنی، پێویستی بە ناوەندێکی گەورەی ئەلیکترۆنی هەیە بۆ هەڵگرتنی کۆمپیتەرەکان، ئەوەش پێویستی بە بڕێكی زۆری کارەبا هەیە.

وەزارەتی وزەی ئێران لەبارەی بڕانی کارەباوە ئاشكرایکردووە، “بڕانی کارەبا لە هەندێک شوێن بەرنامەبۆداڕێژراو نەبووە، بەڵام لە دوو پارێزگای ئێران، بە خشتە، هاووڵاتییان لە بڕانی کارەبا ئاگاداركراونەتەوە.

وەزارەتی وزەی ئێران دەڵێت، بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هەشت هەزار مێگاوات کارەبا زیاتر بەکاردەهێنترێت، بەرزبوونەوەی ڕێژەکەش پێناچێت پەیوەندیی بە بەکارهێنانی کارەباوە بێت لەلایەن خەڵکییەوە، بەڵکو وەک کارەبای بازرگانی، بەکارهێنانی کارەباکە زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ساڵی ڕابردوو ئێران لە بەرهەمێنانی بیتکۆیندا یەک ملیار دۆلار قازانجی کردووە، کە ئەوەش وەک كەمكردنەوەی كاریگەریی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا دەتوانرێت تەماشا بکرێت، کە دوور نییە ئەم هەوڵەی ئێران بۆ وەبەرهێنان لە دراوی ئەلیکترۆنیدا، بەهاوکاریی وڵاتی چین بێت.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ماڵپەڕی تیجارەت نیوز ئاشکرایکردووە، تەنها لەیەک ناوەندی بەرهەمهێنانی بیتکۆیندا لە ڕەفسنجان، کە چینییەکان سەرقاڵن تیایدا، نزیکەی دوو هەزار مێگاوات کارەبا بەکارهێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز: ئەمریکا مووشەکێکی لە ئێران بەکارهێنا کە پێشتر بەکارنەهێندراوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە دوایین هێرشیدا بۆ سەر ئێران مووشەکێکی بەکارهێنا کە پێشتر هەرگیز بەکارنەهێندراوە. ڕۆژنامەکە…
زیاتر ببینە

کەناڵى 14ى ئیسرائیل: ئەندامانى حکومەت لە ترسى هێرش دوور لە یەک کۆبوونەوە

کەناڵى 14ى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەر لە چەند کاتژمێرێک حکومەت کۆبوونەوەیەکى نائاسایى ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى رووبەڕووبوونەوەى ئێـران. ئەوەشى…
Total
0
Share