کلۆپ لەسەر (نەفرۆشتنی گەورەکان) لەگەڵ سەرۆکایەتیی لیڤەرپوڵ ڕێککەوتووە

لە کۆتا کۆبوونەوەی نێوان یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەر و بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ، بڕیاردراوە پاریزگاری لە یاریزانە گەورە و ناودارەکان بکرێت.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتا کۆبوونەوەی چارەنووسساز دەربارەی وەرزی داهاتوو و ئامادەکارییەکان، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانی داوای لە بەرپرسانی “ڕێدز” کردووە پاریزگاری لە بونیاد و پەیكەری پێکهاتەی تیپەكەی بکەن، ئەوەشی بە تاکە ڕێگە وەسفکردووە بۆ مانەوەیان لە ترۆپکی توانا وەرزشییەکانیان.

بەپێی سەرچاوەکە، کلۆپ نایەوێت بەرامبەر خواستی یانە گەورەکان هەریەک لە محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ لەدەستبدات، بەڵکو پلانی دارشتووە هاوشانی فێرمینۆ و دیێگۆ جۆتا و چەند بۆندێکی نوێ، بۆ وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە لوتکەی پریمەرلیگ.

لە بەرامبەر هەڵوێستی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە، جۆن هێنری و هاوڕێیانی، بەڵینیان پێداوە نەک بەتەنها دەستبەرداری یاریزانە گەورەکانیان نەبن، بەڵکو یاریزانی نوێی لە هێڵەکانی بەرگری و ناوەند بۆ دابینبکەن، لەپێناو تۆکمەکردنەوەی پێکهاتەی یانەکە بۆ وەرزی 2021/2022.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لووتکه‌ی له‌ یوڤێ برده‌وه‌ و ڕیاڵ و سیتی به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، پاریس سان جێرمان یاریی لووتکه‌ی له‌…
Total
0
Share