كوژرانی 7 سەربازی توركیا لە باشووری كوردستان ڕاگەیەنرا

لە چالاكییەكدا بووە لە ئاڤاشین

هەپەگە ئەنجامدانی چالاكییەك لە ناوچەی ئاڤاشین و كوژرانی حەوت سەربازی سوپای توركیا ڕادەگەیەنێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، لە چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار-دا، کە دوانیوەڕۆی دوێنێ لە گردی “کۆنفرانس” لە هەرێمی ئاڤاشین لە دژی سەربازانی سوپای تورک ئەنجامدرا، حەوت سەرباز كوژران.

چوارشەممەی ڕابردووش هەپەگە ئەنجامدانی هێرشێكی ئاسمانی بۆسەر بارەگای سەرەکیی سوپای تورکیا لە ئامەد ڕاگەیاند و چالاكییەكەی بە “زۆر کاریگەر و گەورە و ئەنجامگیر” ناوبرد.

بابەتی پێشتر

سبەی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە كەركوك دەستبەكاردەبێت، گەڕانەوەی پێشمەرگەش ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی کۆتا هەفتەی خولەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كاتژمێر 9:30ی ئەمشەو، لە نێوان خاوەن هۆتێلێك و خاوەن ماركێتێكی…
Total
0
Share