حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی دوو پێشمەرگەیی خۆی لە نێوان بۆکان و مهابادا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ئاشکرایکردووە، ” له ڕۆژانی ڕابردوودا دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شار و شاخ بە مەبەستی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکانی بۆکان و مههاباد، سەردانی ناوچەی شاروێرانی مەهابادیان کردووە و کاتژمێر 1:30 خولەکی بەیانیی پێنجشەممە، چەکدارە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێڕێیانی بورهان لە نێوان ئاواییەکانی بەردەمێش، زگدڕاو و قەرەبڵاغ بۆسە دادەنێنەوە و تهقه له تیمهكه دهكهن، کە پێشمەرگەکان بەمەبەستی پارێزگاری لەخۆیان ڕوبەڕویان بوونەتەوە”.
حدکا ئاشکرایکردووە، ” بەداخەوە لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکەدا پێشمەرگەی شاخ “ئەنوەر نەسیریی چیانە” ناسراو بە “سمکۆ مەحمەڵ” و پێشمەرگەی شار “هاوڕێ سوهراب خەدیریپوور” ناسراو بە “شاخەوان” خەڵکی شاری مەهاباد شەهید بوون”.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە تێکههڵچوونێکی بەرگریکارانەی کورت ماوەدا چەند چەکداری هێزەئەمنییەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.