هاتوچۆی هەولێر: شۆفێرێکی ژن هەڕەشەی لە کارمەندێکمان کردووە سەرپێچی بۆ نەنوسێت

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “ژنە شۆفێرێک دوور لە ڕەوشتی شۆفێری هەڕەشەی لە کارمەندێکمان کردووە، لە کاتێکدا خۆی سەرپێچی کردووە و موبایلی بەکارهێناوە”.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “شۆفێرێکی ژن وادیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بووە بۆیە ئاگای لە ئاماژەی دەستی کارمەندی هاتوچۆ نەبووە، ئەوەش بووەتەهۆی وەستانی جوڵە لەو لایەی شەقامەکە، کە ئەو ژنە شۆفێرەی لێبووە، بۆیە کارمەندەکە پێی وتووە مۆبایلەکەت دانێ و  ئاگات لەشەقام بێت و لەسەرئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنوسێت، کەچی شوفێرە ژنەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانەو دوور لەڕەوشتی شوفێری لە ئۆتومبێلەکەی دێتە خوارەوە، هەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کە ژمارەکەی بسڕێتەوە،ئەگەرنا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە”.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کارمەندەکە گوێ بەهەڕەشەکانی ژنەکە نادات، کەچی ژنەکە بەدەست وبەشەق هێرش دەکاتە سەرکارمەندەکە وەلێی دەدات”.

بەپێی ڕونکردنەوەکەی هاتوچۆی هەولێر، کارمەندەکەی هاتوچۆ وەک مافێکی خۆی سکاڵای یاسایی لەسەر ژنە شۆفێرەکە تۆمارکردووە بە تۆمەتی هێرشکردنە سەری، کە بەپێی یاسای هاتوچۆی ژمارە 86ژنە شۆفێرەکە ڕوبەڕوی سزای قورس دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بەرگریی تورکیا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆسەر دوو بنکەی پشتڕاستکردەوە

بابەتی دواتر

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کوژرانی دوو پێشمەرگەیی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوکاری گەلەکەمان دەبین وەک ئەوەی پێشتر لە کۆبانێ و شوێنەکانی ديكە کردوومانە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ 22ی…
Total
0
Share