وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشكرایکرد، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتەسەر دوو بنکەی سەربازیان لە ئامەد و شاری باتمان.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرایکردووە، ” بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتەسەر سهربازگهی باتمان له شهرناخ و هێرشی دووهمیش بۆ سهر فهرماندهیی فیرقهی 23ی پیادهی سوپای توركیا بووە.
پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرایکردبوو، “دووابەدوای بۆردومانی فڕۆکەخانەی سەربازیی ئامەد لەلایەن هێزی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەدەوە، ئەمشەویش لە شاری باتمانی باکووری کوردستان فڕۆکەخانەی سەربازی و چەند ناوەندێکی سەربازی لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال ئامەدەوە بۆردومان کراون”.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاشیگەیاندووە، کە لە هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی بەر سەربازانی ناو سەربازگەکە نەکەوتووە.