شێركۆ جەودەت: ڕاپۆرتی دوومی چاكسازی زۆر لاوازە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی دووەمی حكومەت لەسەر یاسای چاكسازی زۆرلاوازە و بەڵگەیە لەسەرئەوەی حكومەت چاكسازیی پێناكرێت.

د.شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لیژنەی دارایی هێشتا ڕاپۆرتی فەرمی لەسەر ڕاپۆرتی دوومی یاسای چاكسازی دەرنەكردووە، بەڵام ڕاپۆرتەكەی حكومەت زۆر لاوازە، بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چاكسازیی جدیی پێناكرێت و پەكیكەوتووە لە بابەتی چاكسازیدا”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ وەزیری حكومەتی هەرێم چوونە پەرلەمان، لەگەڵ لیژنەی دارایی تاوتوێی ڕاپۆرتی دووەمی چاكسازییان كرد و وەڵامی پرسیار و تێبینییەكانی لیژنەكەیان داوەوە، پێویست بوو وەزیری داراییش لەگەڵ لیژنەكە كۆببێتەوە، بەڵام شێركۆ جەودەت ئاشكرایكرد، “وەزیری دارایی داوایكرد كۆبوونەوەكە دوابخرێت، بەبێئەوەی هۆكارێكی دیاریكراوی هەبێت”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، “ژمارەكانی ناو ڕاپۆرتی دووەمی چاكسازی دەڵێن، حكومەت زۆر سست و لاواز و بێدەسەڵاتە، ئەوەشی، كە پێویستە لە یاسای چاكسازیدا  جێبەجێبكرێت، نەیكردووە”.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ڕونیشیكردەوە، “حكومەت لە هیچ بڕگەیەك لە بڕگەكانی یاسای چاكسازی نەیانتوانیوە بەرەوپێشچوونی جدی بكات، لەدوای تێپەڕبوونی ساڵێكیش، تازە دەڵێن هەوڵەدەین، ئەوەش مانای ئەوەیە چاكسازی جدییان پێناكرێت”.

بابەتی پێشتر

بلواری ناوەڕاست بۆ شەقامەکانی شاری سلێمانی دروستدەکرێت

بابەتی دواتر

یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵگەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە چەند رۆژێك پێش جەژنی رەمەزان دابەزینی بەخۆوە بینیوە و…
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ كەمێك دابەزی. لە…
Total
0
Share