پەنابەرانی ڕۆژهەڵات گردبوونەوە و داوای وەڵام لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن

بۆ پشتگیریكردن لەو گەنجەی خۆی سوتاند و دووپاتكردنەوەی داواكارییەكان، پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر گردبوونەوە، دواتر گرژی لەنێوان ئەوان و پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان دروستبوو.

كەمێك لەمەوبەر گردبوونەوەی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكرد، خۆپیشاندەران لەكاتی قسەكردنیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، نیگەرانیی خۆیان لە بارودۆخی پەنابەرانی سیاسیی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان دەربڕی، دۆخی ژیانیان بە “سەخت” وەسفكرد.

ئاماژەیان بەوەشكرد، تائێستا وەكو پێویست پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانیان بۆ دابیننەكراوە و هاوكاریی ماددی ناكرێن، كەس بەدەنگ داواكارییەكانەوە ناچێت، دەڵێن، “شوێنی نیشتەجێبوون، كاركردن و هەلی ژیانمان نیە و تائێستا بەشێك لەو پەنابەرانە لەمزگەوتەكان دەمێننەوە”.

ئەو پەنابەرانە داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەن فشارەكانی بۆسەر نەتەوە یەكگرتووەكان زیاد بكات، دەشیانویست نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر وەڵامی داواكارییەكانیان بداتەوە و دروشمی “وەرنە دەرێ مافمان دەوێت” یان دەوتەوە.

دواتر گرژی لەنێوان ئامادەبووانی گردبوونەوەكە و پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان دروستبوو.

سێ ڕۆژ لەمەوبەر گەنجێكی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی بەهزاد مەحمود، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر خۆیسوتاند، ئەوەش كاردانەوە و ناڕەزایەتیی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

نزیكەی شەش هەزار پەنابەری سیاسیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، لەماوەی ڕابردووشدا چەندین جار گردبوونەتەوە، بەهۆی ئەوەی بارودۆخی ژیانیان خراپە، داوا دەكەن بنێردێنە وڵاتی سێیەم تا ژیانێكی باشتریان هەبێت.

بابەتی پێشتر

بلینكن و لاڤرۆڤ یەكەم دیداریان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی: كەمئاوی كاریگەریی ئەوتۆی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئەشکەنجە دانپێدانانیان پێکراوە‏
زیندانیانی شیلادزێ: یەكلانەكرێینەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوامدەبین

پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەڵکی شیلادزێن ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دۆخیان و دانپێدانانەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بە دانپێدانانی ژێر ئەشکەنجە…
Total
0
Share