(ڤیدیۆ) پاریس سان جێرمان کلاسیکۆی فەرەنسای بردەوە و جامی فەرەنسای بەدەستهێنا

ئەمشەو، چوارشەممە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا ئەنجامدرا و یانەی پاریس سان جێرمان بەبردنەوەی لە مۆناکۆ جامەکەی بەرزکردەوە.

ڕوبەڕووبوونەوەی کۆتایی “کۆپا دی فرانسا” لەنێوان یانەکانی پاریس سان جێرمان و مۆناکۆ لە “ستاد دی فرانس” ئەنجامدرا، ئەستێرەکانی پۆچتینۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی 19 و 81 لەلایەن ماورۆ ئیکاردی و کیلیان مباپێ-وە تۆمارکران.

https://streamable.com/9g7xum

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی پاریس توانیان قەرەبووی لەدەستدانەکانی ئەم وەرزەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی پلە یەکی فەرەنسا بکەنەوە و نازناوێکی ناوخۆیی گەورە مسۆگەربکەن.

نازناوی کۆپێ دی فرانس 2021 بۆ یانەی پاریس سان جێرمان ژمارە 14یە لە مێژوویاندا بەدەستیدەهێنن.

بابەتی پێشتر

بێرنڵی 0-3 لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شازادەی ڕۆما دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵیا، فرانچیسکۆ تۆتی لە گەڕانەوە بۆ یانەی ڕۆما نزیکبووەتەوە و ئەگەر هەیە پۆستێکی کارگێڕی وەربگرێت. لە…
Total
0
Share