نرخی نەوت دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد

بەهۆی بەرزبونەوەی یەدەگی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و لەماوەی نزیكەی 48 كاتژمێری رابردوودا هەر بەرمیلێك نزیكەی چوار دۆلار لە نرخەكەی كەمبوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕە جیهانییەكان، نرخی نەوتی برێنت بە 66.66 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 63.63 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، نرخی نەوت گەیشتە سەروو 70 دۆلار، ئەویش بەهۆی كرانەوەی بازاڕەکان و هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆوە لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، بەڵام دوای چەند ڕۆژێكی كەم، نرخەكەی ڕوولەدابەزینە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share