شۆڕشێکی گەورە لە چامپیۆنزلیگ-دا دەکرێت

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ساڵی 2024وە گۆڕانکاری گەورەی تیادا دەکرێت، تەنانەت فۆرمی یاریکردنی یانەکان دەگۆڕن بۆ فۆرمێکی نوێتر.

بڕیارە لە ڕێکەوتی 11ی ئایاری 2022 فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کۆنگرەی یەکێتییەکە ئەنجام بدات، لەو کۆنگرەیەشدا پێشنیازی گۆڕینی فۆرمی یاریکردنی یانەکان لە چامپیۆنزلیگ کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی “تایمز”، پێشنیازەکە بریتییە لە زیادکردنی ژمارەی یانە بەشدارەکانی چامپیۆنزلیگ لە 32 یانەوە بۆ 36، هەروەها زیادبوونی ژمارەی یارییەکان لە 125 یارییەوە بۆ 225، ئەوەش ماوەی خولەکە درێژتر دەکاتەوە، لەم بارەیەشەوە ڕایەڵەی یانە پرۆفیشناڵەکان ڕەزامەندی نیشان داوە.

هەروەها پێشنیاز کراوە، قۆناغی چوارینەی زێڕین گۆڕانکاری تێدا بکرێت، ئەو چوار یانەیەی بە نیوەی کۆتایی دەگەن، هاوشێوەی سەردەمی کۆرۆنا (2020) لەژێر ناوی “هەفتەی تۆپی پێ” پاڵەوانێتییەکی بچووککراوە ئەنجام بدەن، لەبری پێنج یاری، بە سێ یاری لە یاریگایەکی بێلایەن (یاریگای وڵاتێک)، پاڵەوانی وەرز دیاری بکرێت.

بابەتی پێشتر

توخێل لە تەنگانەدا دەست لە چێڵسی هەڵناگرێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە یاریگای کامپ نو چۆڵ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share