دەرگا بە ڕووی دی لێخت-دا کراوەیە، کێ دەیکڕێت؟

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی یوڤانتۆس دەرگای ڕۆیشتن بەڕووی ماتیاس دی لێختی بەرگریکاری هۆڵەندی-دا کردەوە.

ماوریزیۆ ئاریڤابینیی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یوڤانتۆس لەبارەی ماتیاس دی لێختی بەرگریکاری هۆڵەندییەوە بە “توتۆ سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “مەحاڵە بتوانین یاریزانێک لە یانەکەمان بهێڵینەوە، لە کاتێکدا یاریزانەکە خواستی لەسەر ڕۆیشتن بێت، پێویستە هەموو جەمسەرەکان بە مانەوە قایل ببن.”

“سکای سپۆرت” نووسیویەتی، بەڕێوەبەرانی چێڵسی ئامادەبوون 40 ملیۆن یورۆ و یەکێک لە تیمۆ ڤێرنەر، یان کریستیان پولیسیچ بەرامبەر بەرگریکارەکەی هۆڵەندا پێشکەشی یوڤێ بکەن، بەڵام ئیدارەی یانە ئیتاڵییەکە پێشنیازی ئاڵوگۆڕی ڕەتکردووەتەوە.

دی لێختی 22 ساڵ، تاوەکو 2024 بۆندی لەگەڵ یوڤێنتوس واژۆ کردووە، نرخی شکاندنی بۆندەکەی 125 ملیۆن یورۆیە و لە دوایین وەرزیدا بڕەکە بۆ 140 ملیۆن بەرز دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

وا لە مێشكت بكە پێشبینیی "ڕوودانی خراپتر" بوەستێنێت

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر: لەمڕۆوە شوێنەکانی فڕۆشتنی چەک دادەخرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share