یەکەم و دووەم گۆڵکاری مێژوویی ریاڵ مەدرید رووبەڕوو دەبنەوە

ئەمشەو یەکەم و دووەم گۆڵکاری مێژوویی یانەی ریاڵ مەدرید، لە خولی سعودی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

بڕیارە ئەمشەو هەردوو یانەی ئیتیحاد و نەسڕ-ی سعودی یارییەك ئەنجامبدەن، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كەریم بنزیما-ی هێرشبەرانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، یاریزانی ئێستای ئەو دوو یانەیەی سعودیە بەرامبەر یەك یاریدەكەن.

رۆناڵدۆ بە 450 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی و، بنزیمە بە 354 گۆڵ دووەم گۆڵکاری مێژوویی مێرەنگییە.

کامیان براوە دەبن؟

ئیتیحاد VS نەسڕ
کاتژمێر: 9:00
یاریگا: شاری وەرزشیی شا عەبدوڵڵا

لە ساڵی 2020ەوە تا ئێستا ئەم دوو یانەیە نۆ جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، ئیتیحاد لەو نۆ یارییە، هیچ یارییەک شکستی نەهێناوە و پێنج یاری سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، چوار یاریش یەکسانبوون.

کۆتاجار کە یانەی نەسڕ لە ئیتیحادی بردووەتەوە شەش ساڵ پێش ئێستا و لە 21ی 12ی ساڵی 2018 بوو، کە بە ئەنجامی 2 – 1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئیتیحاد پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی سعودیەیە، بەڵام ئەم وەرزە ئاستی خراپە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی رەوشەنە، لەگەڵ هیلالی پێشەنگ کە 50 خاڵی هەیە، 22 خاڵ جیاوازییان هەیە، نەسڕیش بە 40 خاڵ پلەی دووەمی خولی سعودی گرتووە، 12 خاڵ له پێش ئیتیحادەوەیە.

ئەمشەو کامیان براوە دەبن؟

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق هۆشداریدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هازارد کڕیاری هەیە

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێدین هازاردی بەلجیکی لەلایەن یانەیەکی ئینگلیزییەوە داواکراوە. بەگوێرەی…
Total
0
Share