جوتیاران زیاتر لەیەك ملیۆن تۆن گەنمیان ڕادەستی سایلۆكان كردووە

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی مانگێكدا جوتیارانی پارێزگاكان یزیاتر لە یەك ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستی سایلۆكان كردووە.

بەهۆی وشكە ساڵی و نزیكبونەوەی وەرزی دروێنە، جوتیاران دورینەوەی گەنمەكانیان پێشخستووە، وەزارەتی بازرگانی عێراقیش دەستیكردووە بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران.

عەبدولرەحمان جویبراوی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، كۆی گشتی ڕێژەی ئەو گەنمانەی لەلایەن جوتیارانەوە ڕادەستی سایلۆكان كراوە، گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 664 هەزار تۆن.

ڕوینشیكردووەتەوە، لەو بڕە یەك ملیۆن و575 هەزار تۆنیان پلە یەكە، 85 هەزار و 187 تۆنیان لە جۆری پلەدووە، سێ هەزار و 532 تۆنەكەی دیكەش پلە سێیە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بارزگانی عێراق ئەوەشیخستوەتەڕوو، پارێزگاكانی دیكەی ناوەڕاست و خواروی ناوەڕاست 465 هەزار تۆن گەنمی هەرسێ پلەكەیان ڕادەستی سایلۆكان كردووە، بەشێكی دیكەی پارێزگاكانی دیكەش لە وەرزی دووەمدا گەنمەكانیان ڕادەستدەكەن .

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ بۆ بەرشلۆنە: مەحاڵە ئاڵوگۆڕ بکەین

بابەتی دواتر

دادگایەكی كەنەدا عێراقییەك بە ڕفاندنی كچێكی خۆی تۆمەتباردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share