ئەتلەتیکۆ بۆ بەرشلۆنە: مەحاڵە ئاڵوگۆڕ بکەین

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی پێشنیازێکی یانەی بەرشلۆنە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی جواو فیلێکس بە ئەنتوان گریزمان ڕەتدەکاتەوە.

لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژە نوێیەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دەستیپێکردووە، پێشنیازیان بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە، لە هاوینی 2021 گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕکردن لەنێوان جواو فیلێکسی پۆرتوگالی و ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی واژووبکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی مارکا کەوتووە، سەرۆکایەتی “ڕۆخی بلانکۆس” بەهەموو شێوەیەک ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانەکەیان ڕەتکردووەتەوە و بە مەحاڵ لەقەڵەمیانداوە.

هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، نرخی ئێستای فیلێکس لە گریزمان بەرزترە، جگە لەوەش هێرشبەرە فەرەنسییەکە ساڵانە موچە بەبڕی 20 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت کە دووهێندە زیاتری موچەی فیلێکسە، ئەو بڕەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە بە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید دابینناکرێت.

مارکا نوسیویەتی، پەیوەندی نێوان دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتی و ئەنتوان گریزمانی فەرەنسیی پەیوەندییەکی خێزانی توندوتۆڵە، تەنانەت خێزان و منداڵەکانیشیان هاوڕێیەتی بەهێز لەنێوانیاندایە هەیە، بەڵام لەڕووە وەرزشییەکانەوە ئیدارەی ئینریکی سیریزۆ بەردەوام بۆندەکانی ئاڵوگۆڕیان ڕەتکردووەتەوە، لە پێشوودا نزیکبوون لە ئاڵوگۆڕی جەیمس ڕۆدریگێز لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامبدەن و لەو هەوڵەش پەشیمانبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی یەکەم بۆندی پێشکەشی دۆرتمۆند کرد

بابەتی دواتر

جوتیاران زیاتر لەیەك ملیۆن تۆن گەنمیان ڕادەستی سایلۆكان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share