نرخی نەوت گەیشتە نزیکەی 100 دۆلار

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سەروو 99 دۆلار بەرزبووەوە و هۆکارەکەشی بۆ مەترسییەکانی جیهان لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 99.5 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا نرخەکەی بەبڕی 3,68 دۆلار و ڕێژەی 3.76% بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس گەیشتە 95.48 دۆلار و بەڕێژەی 4.84% و بڕی 4.46 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای بڕیاری دانپێدانانی ڤلادیمێر پوتین بە هەردوو ناوچەی لۆگانسک و دۆنیتسکی ئۆکرانیا و ڕەوانەکردنی هێزی ڕوسیا بۆ ئەو دوو ناوچەیە دێت.

دوای دانپێدانانەکەی ڤلادیمێر پوتینیش بۆ ئەو دوو ناوچەیەی ئۆکرانیا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکی بازرگانی، سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی ئەمریکی لەو دوو ناوچەیە دا.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار جێگیرە

بابەتی دواتر

هەولێر.. سەرۆكی پارتێكی توركمانی لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا فێڵ لە هاوڵاتییەك دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share