کیریۆس ناسناوی واشنتۆنی بەدەستهێنا

تێنسزانی ئوسترالی، نیک کیریۆس ناسناوی پاڵەوانێتی واشنتۆنی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بەسەر یوشیتۆ نیشۆکای ژاپۆنی-دا سەرکەوت.

لە یاریگای “ویلیام فیتز جێراڵد”، نیک کیرۆس یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی واشنتۆنی بەرامبەر یوشیتۆ نیشۆکای ژاپۆنی ئەنجامدا، ئەستێرە ئوسترالییەکە “کیریۆس” بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی تۆمار کرد.

کۆمەڵەی یەکەم (6-4) و کۆمەڵەی دووەم (6-3) کۆتاییان هات، بەم بردنەوەیە (500) خاڵی لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکاندا کۆکردەوە.

کیریۆس بۆ دووەم جار لەسەریەک (دوای پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن) توانی بە فیناڵی واشنتۆن بگات، لە فیناڵی ویمبڵدۆن بەرامبەر نۆڤاک دیۆکۆڤیچ دۆڕاندنی تۆمار کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواری له‌ قادیش کرد و به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی چووه‌ پله‌ی یه‌که‌م

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر قادیش‌…
Total
0
Share