وەزارەتی بازرگانیی تورکیا: مامەڵەی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق دەگاتە 30 ملیار دۆلار

وەزیری بازرگانیی تورکیا، گەشبینە کە مامەڵەی بازرگانیی نێوان عێراق و تورکیا لە ماوەی داهاتوودا دەگاتە 30 ملیار دۆلار.

عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “پەیوەندیی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق ساڵ لەدوای ساڵ لە گەشەسەندندایە و لە چەندین بواری جیاوازدا زۆرباش گەشەیکردووە، بۆیە پێشبینیدەکەم لە ئاییندەیەکی نزیکدا قەبارەی مامەڵەی بازرگانیی نێوانمان بگاتە 30 ملیار دۆلار”.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، قەبارەی مامەڵەی بازرگانیی نێوان عێراق و ترکیا ساڵی رابردوو گەیشتە 15 ملیار دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: کۆنترۆڵی توندمان هەیە بەسەر بازاڕدا و ناهێڵین بۆ مانگی رەمەزان نرخ گران بکرێت

وەزارەتی بازرگانی پلانێکی بۆ دڵنیابوون لە ئامادەکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراکی راگەیاند وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی رەمەزان، دووپاتیشیکردەوە، کۆنتڕۆڵی…
Total
0
Share