فەرمی.. کارلۆ ئەنچلۆتی بۆ سێ وەرز گەڕایەوە ڕیاڵ مەدرید

ئەمشەو، سێشەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی گەڕانەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی بۆ ڕیزەکانی ئاشکراکرد.

ئەنچلۆتی لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2015 پۆستی ڕاهێنەری یانەی شاهانەی مەدریدی پێبەخشرا، لەو ماوەیەدا توانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام پەیوەندی نێوان جەمسەرەکان بەردەوام نەبوو و ڕوویکردە یانەی بایرن میونشن.

ئەمڕۆ، سێشەممە ماڵپەڕی فەرمی یانە مێژووییەکەی مەدرید بەفەرمی بۆ ماوەی سێ وەرز گەڕانەوەی ئەزموندارەکەی ئیتاڵیای وەک جێگرەوەی زینەدین زێدان ئاشکراکرد، لەو ماوەیەدا و بۆ هەر وەرزێک ڕاهێنەری نوێ بڕی شەش ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنێت.

 

ئەنچلۆتی یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرانی سەردەمی نوێی ڕیاڵ مەدرید، لە ماوەی دوو وەرزی کارکردنی توانیویەتی ناسناوەکانی کۆپا دێل رێ و سوپەری ئەوروپا و چامپیۆنزلیگ دەستەبەربکات، خاوەنی زنجیرەیەک سەرکەوتن بووە (51 بردنەوەیە بەتەنها لە ساڵی 2014)، لە ساڵی 2015 توانیویەتی لەگەڵ لۆس بلانکۆس 22 بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات، لەو ماوەیەدا پێکهاتەکانی تۆمارکەری 80 گۆڵ بوون و تەنها 10 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت قۆرخی سیاسی و ئابوری نەهێڵین

بابەتی دواتر

كەڕووی ڕەش چییە؟ هۆی توشبوون و نیشانەكانی چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share