ئەگەر ڕووبدات.. نهێنی هەڵبژاردەکانی مۆندیالی 2022 ئاشکرا دەبێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) پێشنیازی کردووە، بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر کامێرا لە ژووری جلگۆڕینی سەرجەم تیمە بەشدارەکان جێگیر بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی (ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ- RMC sport)، لێپرسراوانی فیفا بیریان لەوە کردووەتەوە بە جێگیرکردنی کامێرا لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان، لە مۆندیالی 2022 چێژێکی جیاواز بە هاندەران بدەن.

بەو جۆرە بەر لە دەستپێکی یاری و لە نێوان تایمەکاندا هاندەران دەتوانن چێژ لە کاردانەوە و گفتوگۆی نێوان یاریزانان، هەروەها چۆنیەتی داڕشتنی تەکتیکی ڕاهێنەران وەربگرن.

“مۆنتی کارلۆ” ئاشکرای کردووە، هەرچەندە پێشنیازەکە کراوە و زۆرینەی لێپرسراوانی فیفا بەلایانەوە پەسەندە، بەڵام بەهۆی بەرهەڵستی یاریزانان و ڕاهێنەران و ستافی هونەریی هەڵبژاردەکانەوە، قورسە لە مانگی تشرینی دووەم و بەتایبەت لە مۆندیال ڕێگە بە جێبەجێکردنی بدرێت، چونکە ئەوان نایانەوێت هاندەران کاردانەوە توندەکانیان، یاخود پلانەکانیان بە ئاشکرا ببینن و ببیستن.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییان لە مەترسییەك ئاگاداردەكرێنەوە<br>لەبارەی باخ و ڤێلاكانیشەوە بڕیاری كۆتایی دەدرێت

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: مانگانە زیاتر لە 23 ملیار دینار بۆ كەرتی تەندروستی تەرخانكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share